ئەمساڵ سێهەم شەپۆلی موگناتیسی بەهێز گەیشتە سەر زەوی
وێستگە ستایل-
تاقیگەی گەردونی خۆر لە ڕوسیا ئاگایداوە لەو شەپۆلە موگناتیسیەی کە 11و12 ی ئەم مانگە گەیشتۆتە سەر زەوی لەگەڵ گەردەلولی G4، جێگەی باسە ئەگەری بینینی شەپۆلە تیشکەکان لە جەمسەری باکوری زەوی ڕوداوێکی پێشبینیکراو بوو.
ئەم تاقیگەیە لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە شەوی سێشەممە و بەرەبەیانی چوارشەممە لەئەنجامی تیشکدانەوەی پلازمای خۆر لە هەسارەکەمان ئەم دیاردەیە دروست بووە، ئەمەش دەبێتە سێهەم شەپۆلی لەم جۆرە کە ڕوو لە زەوی دەکات.
یەکەم تیشکدانەوەی پلازمای خۆر بەدیاریکراوی بەرواری 11 ی نۆڤەمبەر کاتژمێر 6-8 ی ئێوارە بەکاتی ڕوسیا ڕوویداوە و دیاردەکە لە نیوەی ڕۆژهەڵاتی گۆی زەوی بینراوە، هاوکات دووهەم حاڵەت بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بەدیکراوە لەجۆری شەپۆلی G4 و ئەمەش تەنها دووجار لە ئەمساڵدا ڕویداوە .
شەپۆلە موگناتیسیەکان لە ئەنجامی زۆری چالاکی خۆر دروست دەبن، کار لە سیستمی ووزە و ئاڕاستەی کۆچ باڵندە و ئاژەڵەکان دەکات و ئەگەری هەیە کار لەسیستمی پەیوەندی بکات، هەروەها پێنج ئاستی هەیەG1 زۆر لاوازە و G5 زۆر بەهێزە.
AM:11:37:12/11/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه