‌لە مۆسکۆ گروپێکی وێنەکێش دەستگیرکران

وێستگە ستایل-

ئیرینا ڤۆلک وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ڕوسیا، دەستگیرکردنی گروپێکی هونەری گرافیتی ڕاگەیاند بە هۆکاری ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی شەمەندەفەری میترۆکانی ئەو وڵاتەیان ڕەنگکردووە.

ڤۆلک لە میانەی بڵاوکردنەوەی وتەکانی سەبارەت بەم ڕوداوە لە کەناڵی تایبەتی تەلەگرامی خۆی نووسیوێتی:" هاوکارەکانم لە بەشی لێکۆڵینەوەی تاوان لە پۆلیسی مەترۆی مۆسکۆ لە ژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆی ڕوسیا توانیان کارە نایاساییەکانی گروپی گرافیتی هونەری بوەستێنن". 

لە پاش دەستگیرکردنی ئەم گروپە وێنەکێشە بە تۆمەتی ڕەنگکردنی نایاسایی میترۆکانی مۆسکۆ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەمیان کراوەتەوە و دەنگۆی ئەوە هەیە کە هەر یەکێکیان ڕوبەڕوی نزیکەی 7 ساڵ زیندانیکردن ببنەوە.

جێگەی باسە ئەم گروپە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2024ەوە بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 سەرقاڵی ڕەنگکردنی هەریەکە لە جێگەکانی پارککردنی میترۆ و میترۆکان بوون بە بێ ئەوەی داوایان لێبکرێت، هەربۆیە بڕیاری دەستگیرکردنیان دەرچووە لە لایەن پۆلیسەوە.


PM:04:46:17/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌