جوانی چاوی شین نهێنییەکی زانستی شاردۆتەوە
وێستگە ستایل-
وەک ئاشکرایە چاوەکانی مرۆڤ یەکەمین دیمەنن کە تێبینی دەکرێن لە کاتی بینینی کەسێکدا، هەروەها هەندێک ڕەنگی چاو هەیە کە بە لای خەڵکییەوە سەرنجڕاکێشترە لە ئەوانی دیکە بۆ نمونە چاوی شین.
هەرچەندە چاوی شین لە ڕاستیدا شین نییە وەک ئەوەی دەردەکەوێت، هەروەها ڕەنگی شینی ڕەنگێنەی چاوی مرۆڤ لە بۆیەیەکی جیاوازەوە سەرچاوەی نەگرتووە بەڵکوو زاناکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەم ڕەنگە لە دەرەنجامی شکانەوەی ڕوناکییەوە دێت لە نێو چاوەکەندا، ئەمەش هاوشێوەی دیاردەی بە شینبوونی ئاسمان و دەریایە کە بەو ڕەنگە دەبینرێن.
دکتۆرە داڤینیا بیفر لە زانکۆی بۆند لە ئوستراڵیا دەڵیت:" چاوی قاوەیی ڕێژەیەکی زۆر بەرز لە ماددەی میلانینی تێدایە کە وای لێدەکات ڕوناکی هەڵبمژێت و دەرەنجام بەو ڕەنگە تۆخەوە دەربکەوێت، بەڵام چاوی شین ڕێژەیەکی زۆر کەم لە میلانینی تێدایە کە ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی کورتە شەپۆلەکانی ڕوناکی وەک شین زاڵبن بەسەر چاوەکەدا و بە شین دەربکەوێت".
ئەو پسپۆڕە لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت:" چاوی سەوز هاوشێوەی چاوی شینە لە کەمی ڕێژەی میلانین لە پێکهاتەیدا، هەروەها چاوی هەنگوینیش بە شێوەیەکی نایەکسان دابەشبوونی ڕێژەی میلانینی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی پەیدابوونی مۆزایکێک لە ڕەنگەکان کە دەتوانن لەگەڵ ڕوناکیدا بگۆڕێن".
PM:04:14:17/09/2025
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه