دیاردەیەکی جیۆلۆجی دەگمەن دیمەنێکی ناوازەی زەوی لە ئاسمانەوە دەخولقێنێت
وێستگە ستایل-
وێنەیەکی سەرنجڕاکێش کە لە لایەن ئاسمانەوانێکەوە گیراوە دیمەنێکی دەگمەنی جیۆلۆجی گەردونی دەردەخات، بەو پێیەی دیمەنەکە هاوشێوەی دیمەنی دوو چاوە کە لە کاسەیەکی سەری بەردینەوە لە دەریاچەی ماناگواوە لە ئاسمان بڕوانن، دوو چاوەکەش دوو ڕەنگی جیاوازیان هەبێت.
لە ڕاستیدا ئەم وەسفە ناوازەیە تەنها خەیاڵێکی سەرسامکەرە، لەبەرئەوەی ئەم دیمەنە یەکێکە لە دیاردە دەگمەنە جوگرافییەکان وە نەتوانراوە لە ئاستی ڕووی زەمینەوە بە هیچ جۆرێک ببینرێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ تەقینەوەی دوو بورکانی زۆر گەورە لە هەزارەها ساڵ بەر لە ئێستاوە.
دورگەی شیلتپی کەوتۆتە بەشی سەرەوەی کاسەی سەری دیمەنەکە و درێژبۆتەوە بۆ نێو ئاوی دەریاچەی ماناگوا کە بە"Lago Xolotlán" ناسراوە، ئەم دەریاچەیە بە نزیکەی ڕووبەری 1,040 کیلۆمەتر دووجای داگیرکردووە لە سەنتەری نیکاراگوا.
لای خۆیەوە دەزگای ناسای ئەمریکی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان و گەردونناسی ڕایگەیاند کە ئەم دیمەنە سەرنجڕاکێشە بە دیاریکراوی لە دەرەنجامی تەقینەوەی دووو بورکانی گەورەی ئاگرینەوە 17,000 ساڵ بەر لە ئێستا ڕوویداوە و هاوکات ئەو ناوچەیە چەند جارێکی دیکە تەقینەوەی بورکانی هاوشێوەی بە خۆیەوە بینیوە لە 2000 ساڵی ڕابردوودا.
PM:04:12:17/09/2025
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه