باوەڕ دەکەن دى هاوسن پێشتر هێرشبەر بووە
وێستگە سپۆرت-
دین هویسن بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید دووپاتیکردەوە کە هیچ کێشەیەکی نەبووە لە جێگیربوون لە یانەکەدا، ڕوونیشیکردەوە، لە دوای هاتنیەوە هەمووان لە لۆس بلانکۆس پێشوازییان لێکردووە.
یانەی ڕیال مەدرید لەم هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ دین هیسن لە یانەی بۆرنمۆسەوە بە نزیکەی 58 ملیۆن یۆرۆ واژۆکرد و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی شەش ساڵە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکا، هیسن وتی: پێدەچێت هەموو شتێک زۆر بە خێرایی ڕووبدات، بەڵام هەموو یاریزانێک وردە وردە گەشە دەکات، پەیوەندیکردن بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئامانجێکى گەورەیە، لێرەش هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەم.
هیوسن ئاماژەی بەوەشکردووە، ژووری جلگۆڕین، هاندەران، هەموویان بە شێوەیەکی نایاب پێشوازییان لێکردووم. ئاسانکارییەکان، گەشتەکان، هەموو شتێک سەرسوڕهێنەرە
بەرگریکارە لاوەکە ڕوونیکردەوە کە بەڕاستی هەستی بە خۆشەویستی هاندەرانی ڕیال مەدرید کردووە، ڕوونیشیکردەوە: ئێستا هەمووان دەمناسن
هاوکات هیوسن دانی بەوەدانا کە ئەستەمە لە مەشقەکانی ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕۆدریگۆ گۆس و کیلیان مباپێ ببمەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێکجار ڕاهێنانەکان قورسترن لە یارییەکان، بەڵام باشترین شتە بۆ من چونکە پاڵم پێدەنێت بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک پێشبکەوم.
هویسن ئاشکرایکردووە، کاتێک بۆ یەکەمجار دەستی بە یاری تۆپی پێ کردووە، وەک هێرشبەر یاری کردووە، باوکم ویستویەتی وەک هێرشبەر یاری بکەم، بەڵام گۆڕام بۆ هێڵی بەرگری ناوەڕاست، ساڵی دواتر پەیوەندیم بە یانەی مالاگا کرد، تەنها ئەوەم دەویست چێژ لە یاری تۆپی پێ وەربگرم.
هویسن هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە سێرجیۆ ڕامۆس ئەفسانەی یانەی ڕیال مەدرید نمونەی خۆیەتی
وتی: زۆر گوێ لە ڕودیگەر و کارڤاخال دەگرم، بەڵام ئێمە گروپێکی زۆر نزیکین، لە ژووری جلگۆڕین زیاتر مەیلی گاڵتەکردنم هەیە، جارجارە گاڵتە دەکەم، بەڵام بەڕاستی کەسێکی ئارامم.
AM:11:29:03/09/2025
ئهم بابهته 1252
جار خوێنراوهتهوه