بەنفیكا بووە پاڵەوانی جامی پورتوگال
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەنفیكا جاری دەیەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی سوپەری پورتوگالی.
لە یاری كۆتایی جامی سوپەری پورتوگال هەردوو یانەی بەنفیكا و سپۆرتینگ لیشبونە ڕووبەڕووی یەكتر بونەوە ، تایمی یەكەم یارییەكە بێ گۆڵ و بە خاوێنی كۆتاییهات.
لە سەرەتاكانی تایمی دووەمدا و لەخولەكی 50 پاڤلیدیس گۆڵی یەكەمی بۆ بەنفیكا تۆمار كرد ، دوای ئەم گۆڵە یانەی سپۆرتینگ هەولی زۆریدا بۆ یەكسانكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە بەڵام تەواوی هەوڵەكان بێ سوود بوو ، یارییەكە هەر بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات و یانەی بەنفیكا بۆ جاری دەیەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامەكە .
AM:11:10:01/08/2025
ئهم بابهته 700
جار خوێنراوهتهوه