تۆتنهام شكستی بە ئارسیناڵ هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانەی تۆتێنهام دێربی لەندەنی لە دەرەوەی شارەكە لە یانەی ئارسیناڵ بردەوە.
لە درێژەی یارییە دۆستانەكان وەك ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێی پرێمەرلیگ و چامپیۆنسلیگ، گەنەرز و سپێرز بەیەك گەیشتن، پێش كۆتاییەكانی نیوەی یەكەم پاپی سار گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی تۆتێنهامی تۆمار كرد.
هەرچی نیوەی دووەم بوو ئارسیناڵ فشاری باشی بۆ تۆماركردنی گۆی یەكسانی كرد، بەڵام سەركەوتوو نەبوون، نەك تەنیا ئەوەش بەڵكو هەریەك لە ساكا و ترۆساردیشی بەهۆی پێكانەوە لەدەستدا و یاریگایان جێهێشت، سەرەنجام تۆتێنهام بەو تاكە گۆڵە یارییەكەی بردەوە.
ئەمە سێیەم یاری دۆستانەی ئارسیناڵ بوو پاش ئەوەی شكستی بە میلان و نیوكاسڵ هێنابوو، بڕیاریشە دوو یاری دیكە بەرانبەر ڤیاڕیاڵ و ئەتلەتیك بیلباو ئەنجام بدات، لەكاتێكدا تۆتێنهام لە چوار یاری ڕابردووی ئەمە دووەم بردنەوەی بوو، بەرانبەر نیوكاسڵ و بایرن میونخیش دوو یاری دیكە ئەنجما دەدات.
PM:07:52:31/07/2025
ئهم بابهته 664
جار خوێنراوهتهوه