‌فەرمی.. دین هاوسن بووە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-


بەفەرمی دین هاوسن بووە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید و گرێبەستەکەی واژووکرد.

یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ بەفەرمی ناساندنێکی شایستەی بۆ دین هاوسنی بەرگریکاری نوێی یانەکەی ئەنجامدا و بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز بە کەناڵەکانی راگەیاندن ناسێندرا پاش ئەوەی پشکنینەکانی بە سەرکەتووی تێپەڕاند.

ئەستێرە ئیسپانییەکە درێسی ژمارە 24 لەگەڵ مێرێنگی دەپۆشێت و ماوەی گرێبەستەکەی پێنج ساڵ دەبێت واتە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2030.


PM:03:18:10/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌