مانچستەر سیتى پێش جامى جیهانى یانەکان گرێبەستێکى ترى یەکلایی کردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر سیتی پێش بەشداریکردنی لە جامی جیهانی یانەکان گەیشتە ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ.
جامی جیهانی نوێی یانەکان کە لە نێوان ١٤ی حوزەیران بۆ ١٣ی تەمموز لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ٣٢ تیپ بەشداری دەکەن.
بەگوتەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ، یانەی مانچستەر سیتی گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ.
ڕوونیشی کردەوە کە مان سیتی گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی مارکوس بێتینیلی گۆڵپارێز لە یانەی چێڵسی.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بێتینێلی پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتیەوە دەکات و بەشداری لە جامی جیهانی یانەکان دەکات، کە تیایدا دەبێتە گۆڵپارێزی سێیەمى یانەکە.
بێتینیلی لە ساڵی ٢٠٢١ لە یانەی فولهامەوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە کرد و تەنها یەک یاری ئەنجامداوەو گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٦ هەیە.
شایەنی باسە دوێنێ یانەی مانچستەر سیتی یەکەم گرێبەستی هاوینەی خۆی ئەنجامدا و ڕایان ئایت نوری جەزائیری لە یانەی ڤۆڵڤەرهامپتۆنەوە گواستەوە
AM:10:23:10/06/2025
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه