بەلجیکا بە زەحمەت لە وێڵزی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی بەلجیکا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە وێڵزی بردەوە.
لەیارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەشتن بە جامی جیهانی داهاتوو بەلجیکا لە برۆکسل میوانداری لە وێڵز کرد.
لەتایمی یەکەمدا لەخولەکی 15 لوکاکۆ گۆڵی یەکەمی خاوەن ماڵی تۆمارکرد.
پاشان لە خولەکەکانی 19 و27 تیلیمانس و دۆکۆ دوو گۆڵی تریان بۆ بەلجیکا تۆمارکرد.
وێڵز لەخولەکی حەوتی کاتی زیادکراو گۆڵی یەکەمیان لەرێگەی هاری وێڵسن تۆمارکردوو و سەرئەنجام تایمی یەکەم بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی بەلجیکا کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا و لەخولەکەکانی 51 و 69 وێڵز دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان تۆمارکردوو و یارییەکەیان گەراندەوە خاڵی سەرەتا.
لە خولەکی 88 بەلجیکا گەڕانەوە بۆناو کەش و هەوای یارییەکەو لەرێگەی دی برۆینەوە گۆڵی چوارەمیان تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە چوار بەرامبەر بە سێ گۆڵ لەبەرژەوەندی بەلجیکا کۆتایی هات و بەم بردنەوە ژمارەی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ چوار خاڵ و لەپلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیان دێن، وێڵزیش بە حەوت خاڵ لەپلەی دووەمدایە.
لەلایەکیترەوە و لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەدا کرواتیا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە چیکی بردەوە و سێ خاڵی بەدەست هێنا
AM:12:30:10/06/2025
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه