‌ئیتاڵیا لە مۆڵدۆڤای بردەوە

وێستگە سپۆرت-


هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە دووگۆڵی بێ بەرامبەر لە مۆڵدۆڤای بردەوە

لەیارییەکانی پاڵاوتنەکانی کێشوەری ئەوروپا بۆ گەشتن بە جامی جیهانی ساڵی 2026 ئیتاڵیا لەیاریگای خۆیدا میوانداری لە مۆڵدۆڤا کرد.

لەتایمی یەکەمدا و خولەکی 40 راسپادۆری گۆڵی یەکەمی بۆ ئیتاڵیاتۆمارکرد.

سەرئەنجام تایمی یەکەم بەم ئەنجامە واتە بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئیتاڵیا کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا لەخولەکی 50کامپیاسۆ گۆڵی دووەم و دڵنیای تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی ئیتاڵیا کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و بەم ئەنجامە ئیتاڵیا بە سێ خاڵ لەپلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیدایە و مۆڵدۆڤایش بەبێ خاڵ پلەی کۆتایی گرتووە.

لەلایەکیترەوە و لەهەمان کۆمەڵەدا نەرویج بەتاکە گۆڵێک لە ئیستۆنیای بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا


AM:12:27:10/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌