‌سلۆت: ئێمەش هاوشێوەی ڕیاڵ مەدرید پێكانمان زۆرە

وێستگە سپۆرت-

ئارنی سلۆتی هۆڵندی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ یارییەكەیان بە قورس ناودەبات  و دەڵێت تەنها ئەوان پێكانیان نییە ئێمەش پێكانمان زۆرە

پێش یارییەكەی نێوان و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سلۆت وتی : هەر ڕیاڵ مەدید پێكانی نیە ، ئێمەش پێكانمان هەیە و هەریەكە لە ئەلیسۆن و كیزا و جۆتا وتیسمیكاس بەشداری یاریەكە ناكەن ئارنۆڵدیش لەسەر كورسی یەدەگ دەبێت.

سەبارەت بە ڕووبەرووبەونەوەی ریاڵ مەدرید وتی : یارییەكی قورس چاوەڕێمان دەكات چونكە هەردوو یانەی مان سیتی و ریاڵ مەدرید لەم چەند ساڵەی دوایدا دەستیان بەسەر ئەوروپادا گرتووە ، بەڵام بیر لە یاری مان سیتی ناكامەوە ، لە كاتێكدا یاری ڕیاڵ مەدرید لە ئارادابێت.

لە كۆتایشدا سلۆت دەڵێت : ڤبنسیۆس یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان و خاڵێكی باشە كە بەشداری ناكات ، بەلام ئێمە رووبەرووی 11 یاریزان دەبینەوە كە باشترینی جیهانن.


PM:08:23:26/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌