بێنزیمە لە بارەى ڤینسیۆسەوە هاتە دەنگ
وێستگە سپۆرت-
کەریم بێنزیمەى فەرەنسى و هێرشبەرى یانەى ئیتیحادى سعودى دڵتەنگە بەوەى کە ڤینسیۆس خەڵاتەکەى نەبردۆتەوە و دەڵێت ڕۆژێک لە ڕۆژان دەیباتەوە.
بنزیما لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ بەرنامەی "شێرینگویتۆ"ی ئیسپانی سەبارەت بە بارودۆخی ڤینیسیۆس دوای پەیامەکانی نێوانیان قسەی کرد و وتی: ڕیال مەدرید پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بوو، ڤینی لە هەموو یارییەکدا یەکلاکەرەوە بوو، پێموانییە هیچ یاریزانێکی دیکە شایەنی ئەو خەڵاتە بێت.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هیچم بەرامبەر ڕۆدری نییە، یاریزانێکی باشە، بەڵام کاتێک لەسەر قەنەفەکەم دادەنیشم، سەیری یارییەکان دەکەم، وا ناکات بڵێم ئەوەی دەیکات مەحاڵە هەرچەندە ڤینیسیۆس ئەو کارە دەکات.
بێنزیمە وتیشى: بەڕاستی جێگەی داخە، هەست بە ڕازیبوون ناکەم لەوەی کە بەسەر ڤینیسیۆسدا ڕوویدا، کە شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە.
وتیشى : پێشتر لەگەڵ ڤینیسیۆس قسەم کردووە دوای ئەوەی ئەنجامی خەڵاتی باڵۆن دۆرم زانیوە هیوادارم لە ڕووی دەروونییەوە کاریگەری لەسەر نەبێت، چونکە هەموو توانایەکی هەیە بۆ بەدەستهێنانی لە ساڵانی داهاتوودا.
لە کۆتاییدا دەڵێت: "نامەیەکم بۆ نووسی و دڵتەنگ بوو، ئەمە شتێکی ئاساییە، چونکە هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون خەڵاتەکە بباتەوە ئەو یاریزانێکی باشە و ڕۆژێک دەیباتەوە”.
AM:09:57:30/10/2024
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه