یانەیەکى دیار لە گفتووگۆدایە لەگەڵ پۆگبا
وێستگە سپۆرت-
یانەى مارسیلیاى فەڕەنسى هەوڵەکانى بۆ گواستنەوەى پۆگبا دەستپێکردەوە
رۆژنامەنووسی کەناڵی NCI مالیک تراورێ ئاشکراى کردووە بەرپرسانى یانەی مارسیلیا چەند هەفتەیەکە لەگەڵ پۆڵ پۆگبا لە گفتوگۆدان و دەیانەوێت پاڵەوانەکەی مۆندیالی 2018 بەرەو ریزەکانی بگوازنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تراورێ، یانە فەڕەنسییەکە دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە و لە سەرەتای ساڵی نوێ گرێبەست لەگەڵ پۆگبا واژۆ بکات.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سزاکەى پۆگبا بۆ ١٨ مانگ کەمکرایەوە و لە مانگى سێی ساڵى داهاتووەوە دەتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاکان .
AM:10:27:09/10/2024
ئهم بابهته 344
جار خوێنراوهتهوه