‌مێسی بە پەیامێکى سۆزدارى ماڵئاوایی لە ئینێستا دەکات

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی پەیامێکى ماڵئاوایی ئاڕاستەى ئەندریاس ئینێستا دەکات 

ئەندرێس ئینێستای تەمەن 40 ساڵ،  دوێنێ بە فەرمى وازهێنانی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند

ئەندرێس ئینێستا بە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی مێژووی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دادەنرێت و لەگەڵ ئەفسانە چاڤی هێرناندێز دووانەیەکی تایبەتیان پێکهێناوە.

پەیامە نایایەکەى مێسی بۆ ئینێستا 

ئینێستا یەکێکە لە هاوڕێ ئەفسوناوییەکان، هەروەها یەکێک لەوانەی زۆرترین چێژم لە یاریکردن لەگەڵیدا وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆپەکە بیرت دەکات، هەموومان بیرت دەکەین.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەمیشە هیوای باشترینتان بۆ دەخوازم. واتە: تۆ دیارەى.


AM:10:42:08/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌