‌لیڤاندۆڤسکى هۆکارى درەوشانەوەى لە وەرزى ئەمساڵ ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی، گۆڵکاری یانەی بەرشەلۆنە و ئەستێرەی ئیسپانی، هۆکاری درەوشاوەینەوەى لەگەڵ تیپەکەی لەم وەرزەدا ئاشکرا کرد.

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی تەمەن 36 ساڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات و تەنها لە 11 یاریدا 12 گۆڵی تۆمارکردووە.

لیڤاندۆڤسکی باسی نهێنی ئاستی ئێستای کرد و وتی: لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو و سەرەتای ئەم وەرزەدا هەندێک گۆڕانکاریم لە لایەنە جیاوازەکانی ڕاهێنانەکانمدا کرد.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە چەندین بەهرەمان هەیە لە تیپەکەدا، ئەرکی منە یارمەتیان بدەم کە زۆرترین سوود لە تواناکانیان وەربگرن.


AM:10:36:08/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌