براهیم دیاز زووتر دەگەڕێتەوە
وێستگە سپۆرت-
براهیم دیازى مەغریبى و ئەستێرەى یانەى ریاڵ مەدرید زووتر لە وادەى خۆى دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان
ڕۆژنامەى مارکا دەڵێت براهیم دیاز سەرەتا دەوترا سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە ، بەڵام پرۆسەى چاکبونەوەى یاریزانەکە زۆر خێرایە و چاوەڕێ دەکرێ ئەو سێ مانگە بۆ سێ هەفتە کەمبێتەوە و لە سێ هەفتەى داهاتوو بگەڕێتەوە.
مارکا دەشڵێت یاریزانەکە زۆر لەوە بەهێزتربووە، کە پزیشکەکانی یانەی شاهانە بیریان لێکردووەتەوە.
AM:10:05:08/10/2024
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه