‌چاڤى لە بەردەم ڕاهێنەرایەتى یانەیەکى گەورەدایە

وێستگە سپۆرت-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانى وڕاهێنەرى پێشووى یانەى بەرشەلۆنە لە بەردەم ئەزمنونێکى نوێی کارى ڕاهێنەرایەتى دایە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئیل ناسیۆناڵی ئیسپانی، ناوی چاڤی لەسەر مێزە وەک بژاردەیەکی سەرەکی بۆ جێگرتنەوەی ئێریک تێن هاگ لە یانەی مانچستەر یونایتد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئیدارەی مانچستەر یونایتد پێیان وایە چاڤی شایستەترین کەس دەبێت بۆ سەرکردایەتیکردنی پڕۆژە نوێیەکەی یانە ئینگلیزییەکە دوای دوورخستنەوەی تین هاگ 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مانچستەر یونایتد هەوڵدەدات چاڤی ڕازی بکات بە هەموو شێوەیەک ئەرکی ڕاهێنەرایەتی تیپەکە قبوڵ بکات.

لە ماوەی ئەزموونی لەگەڵ بەرشەلۆنە، چاڤی دوو نازناوی خولی ئیسپانی و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا، هەروەها بەشدارییەکی کاریگەرانەی کرد لە پێدانی دەرفەت بە ژمارەیەک بەهرەمەندی گەنج لە یانەکەدا.


AM:09:52:07/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌