ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ لە ساوسهامتۆنی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئارسیناڵ 3-1 لە یانەی ساوسهامتۆنی بردەوە
لە یارییەكانی هەفتەی حەوتی پرێمەرلیگ یانەی ئارسیناڵ میوانداری ساوسهامتۆنی كرد ، یارییەكە 3-1 لە سودی ئارسیناڵ كۆتاییهات.
سێ گۆڵەكەی ئارسیناڵ كای هاڤێرتز و گابرێل مارتینێلی و ساكا لە خولەكەكانی 58 و 69 و 88 تۆماریان كرد و تاكە گۆڵەكەی ساوسهامترنیش كامیرۆن ئارسەر لە خولەكی 55 تۆماری كرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ئارسیناڵ بووە 17 خاڵ و لە پلەی سێیەمدایە.
PM:07:08:05/10/2024
ئهم بابهته 1172
جار خوێنراوهتهوه