‌بەرشەلۆنە گرێبەستێکى گەورە واژوو دەکات

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى کەتەلۆنى گرێبەستێکى گەورە بۆ گواستنەوەى  ماسۆن گرینۆد پێشکەش دەکات.

گرینوود لە ئێستادا یاری بۆ یانەی مارسیلیای فەرەنسی دەکات، لە خولی فەرەنساش ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات. ..

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، سکاوتەکانی یانەی بەرشەلۆنە سەیری دوایین چوار یاریی گرینوودیان لە خولی فەرەنسادا کردووە. ..

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەرشەلۆنە ئۆفەرێک ئامادە دەکات بە بەهای 60 ملیۆن پاوەند بۆ بەدەستهێنانی واژۆی ئەو ئەستێرە لاوە لە میرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا. ..

ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئیدارەی بارسێلۆنا گرێبەستکردن لەگەڵ گرینوود بە یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی یانەکە دەزانێت لە میرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا. ..

تا ئێستا گرینوود ٦ یاری لەگەڵ مارسیلیا لە خولی فەرەنسا ئەنجامداوە و ٥ گۆڵی تێدا تۆمارکردووە و گۆڵێکی  دروست کردووە لە دوای برادلی بارکۆلا ئەستێرەی پاریس سانجێرمان لە پلەی دووەمدایە لە گۆڵکارانی  خولى فەرەنسادایە.


AM:10:31:01/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌