مارکا ڕاستى گرژییەکانى یارى نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوە کە دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری تیپی یەکەمی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دژی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید خستوویەتییە ڕوو.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە یاریی نێوان ڕیال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕووداوی ناخۆشی هاندەرانی تیپی خاوەن یاریگا بەخۆیەوە بینی، ئەمەش وایکرد لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکەوە ڕابگیرێت.
ناوبژیوان یارییەکەی ڕاگرت و یاریزانەکان بۆ ماوەی نزیکەی 15 خولەک یاریگایان بەجێهێشت، دوای ئەوەی کۆرتوا گلەیی لە هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد کە شتومەکیان فڕێداوەتە سەر یاریگا، لەنێویاندا "لایتەر”.
بەڵام سەرەڕای ئەمەش، سیمیۆنی باسی لە کۆرتوا کرد، و وتی: ئەگەر لە سەرەتاوە
کۆرتوا ئیستفزازی هاندەران بکات، ئەوا ئەم شتانە ڕوودەدەن، ئەمەش ئەوەیە کە پێشتر لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەزموونی کردووە.
بەڵام ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی پشتڕاستیکردەوە کە ئیستفزازی کۆرتوا بۆ هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە وەڵامی دروشمەکانیاندا بووە دژی ئەو یاریزانە بەلجیکییە و دروشمی "کۆرتوا... بمرە".
ئەمەش لەلایەن کامێرای کەناڵەکانی "مۆڤیستار”ی ئیسپانیاوە پشتڕاستکرایەوە کە یارییەکانی خولی ئیسپانیایان پەخش دەکرد، دوای گۆڵەکەی ئیدەر میلیتاو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید.
AM:10:40:30/09/2024
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه