‌فلیک هۆکارى شکستەکە گەورەکەیان ڕوون دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

هانسى فلێک شکستی یانەکەی دەخاتە ئەستۆی خۆی و هۆکارەکەی بۆ پێکانە زۆرەکان گەڕاندەوە.

هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە دوای شکستیان بەرامبەر ئۆساسۆنا دوپاتیکردەوە، دەبێت ئەنجامی یارییەکە قبوڵ بکەن، بە باشی یارییان نەکرد و ئەو بەرپرسیاریەتی شکستەکە لە ئەستۆ دەگرێت.

رونیشیکردەوە، ئۆساسۆنا باش یاری کرد و لە گواستنەوەی تۆپەکان نایاب بوون، بەڵام هەستی دەکرد ئەگەر خۆیان باشتر یارییان کردبایە دەیانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنن.

جەختیشیکردەوە، بیانوو ناهێنێتەوە، بەڵام یاریزانێکی زۆری پێکانە و ناچاربوو پێکهاتە بگۆڕێت، بەڵام بە یاریزانەکانی وتووە کە دەبێت بەردەوامبن و یاری دیکەیان لە پێشە و لەسەر رێگای راستن.


AM:10:32:29/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌