تیرشتیگن پاش نەشتەگەرییەکەى پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
وێستگە سپۆرت-
مارک ئەندریە تیر شتیگنى ئەڵمانى و گۆڵچى یانەى بەرشەلۆنە پاش ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەکەى پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
تێر شتیگن پەیامەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر (X) بڵاوکردەوە و تیایدا وتی: هەست بە سوپاسگوزارییەکی ڕاستەقینە دەکەم بەرامبەر هەموو هاندەرانی بەرشەلۆنە، هاوڕێکانی، ڕکابەرەکان، یانەکان و هاوڕێکانم بەهۆی ئەو پشتگیری و خۆشەویستییەی کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە نیشانیان دام”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەمەوێت سوپاسی هاندەرانی ڤیاریال بکەم بۆ ئەو ڕێزەی کە لە یاریگادا نیشانیاندا، ئەوە بۆ من زۆر مانای هەیە هەست بە هەستێکی ئەرێنی دەکەم و هەست بە بەهێزی دەکەم، ئێستاش سەرنجم لەسەر ڕێگای چاکبوونەوەم.
AM:10:38:25/09/2024
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه