‌پێکانێکی کتوپڕ لە مەشقەکانى ڕیاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

ئیندریکی بەڕازیلی، هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید، تووشی پێکانێکی کتوپڕ بوو، کە هەڕەشە لە بەشداریکردنی دەکات بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی یارییەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەندریک بەرامبەر ئالاڤێس سەرەکى دەبێت 

بەپێی هەواڵی "رادیۆ مارکا"ی ئیسپانی، ئەنچیلۆتی ویستویەتی لە کاتی یارییەکەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسدا پشوویەک بە کیلیان مباپێ بدات، بۆ ئەوەی ئەندریکیش یەکەم یاری سەرەتایی خۆی ئەنجام بدات.

بەڵام هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دوێنێ لەکاتی بەشداریکردنی لە مەشقەکاندا گورزێکی بەهێزی بەرکەوت، بەشداریکردنی لە یارییەکەدا بووە جێگەی گومان، هەرچەندە تا ئێستاش لە لیستی فەرمیدایە بۆ یارییەکە.


AM:10:46:24/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌