مباپێ هەرگیز بیرى لەو پێشوازییە گەورەیە نەکردۆتەوە
وێستگە سپۆرت-
مباپێ هەرگیز بڕواى وانەبووە کە ئەو پێشوازییە گەرمەى لە لایەن هاندەرانەوە ل[ بکرێت
مباپێ لە هاوینی ئەمساڵدا پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد، بەشێوەیەکی ئازاد، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی پێشووی پاریس سانجێرمان.
مباپێ تەنها دوو یاری لەگەڵ ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدا، بەرامبەر ڕیال ڤایادۆلید و ڕیال بیتیس، لە یاری دووەمیشدا سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی دوو گۆڵ.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، مباپێ زۆر دڵخۆشە بە پێشوازی هاندەرانی ڕیال مەدرید لە دوو یاریی یەکەمی بێرنابیۆدا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مباپێ چاوەڕێی ئەو پێشوازییەی نەدەکرد کە لە مانگی یەکەمی یاریکردنی لەگەڵ ڕیال مەدریددا لێی بکرێت ، ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاربوو کاتی هەبێت بۆ ئەوەی هاندەرانی مێرێنگێ ڕازی بکات بۆ ئەوەی پشتگیری لێبکەن، دوای ئەوەی دواکەوت لە هاتنى بۆ ڕیال مەدرید.
AM:10:53:04/09/2024
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه