‌ڤینسیۆس داوایەکى گرنگ لە فیفا دەکات سە بارەت بە شوێنى مۆندیالى ٢٠٣٠

وێستگە سپۆرت-

ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید لێدوانێکى گرنگ دژی مۆندیالی 2030 دا، کە لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، لە کاتێکدا لە یەک حاڵەتدا داوای کشانەوەی  مۆندیال دەکات لەو وڵاتە.

ڤینیسیۆس جونیۆر ئەو یاریزانەی خولی ئیسپانیایە کە زۆرترین بەرکەوتەی ڕەگەزپەرستییە لە یاریگادا، ئەمەش زیاتر لە جارێک توڕەیی و ناڕازیبوونی لێکەوتووەتەوە.

یاریزانە بەڕازیلییەکە پێی وایە دەبێت بابەتەکە لە ئیسپانیا بگۆڕدرێت، بەپێچەوانەوە پێویستی بە گۆڕینی شوێنی مۆندیالی ٢٠٣٠ دەبێت.

ڤینیسیۆس جونیۆر لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: ئەگەر پێش ساڵی ٢٠٣٠ دۆخی ڕەگەزپەرستی لە ئیسپانیا باشتر نەبێت، ئەوا دەبێت مۆندیال بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی تر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ساڵی ٢٠٣٠ جیاوازییەکی زۆر گەورەمان هەیە بۆ گۆڕانکاری، هیوادارم ئیسپانیا بتوانێت گەشە بکات و تێبگات کە سووکایەتیکردن بە کەسێک بەهۆی ڕەنگی پێستیەوە چەندە جددییە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر لە ساڵی ٢٠٣٠ شتەکان نەگۆڕدرێن، پێموایە دەبێت شوێنی مۆندیال بگۆڕین، چونکە ئەگەر یاریزانێک هەست بە ئاسوودەیی یان سەلامەتی نەکات لە یاریکردن لە وڵاتێکدا کە بتوانێت بەدەست ڕەگەزپەرستییەوە بناڵێنێت، ئەوا مەسەلەکە زۆر ئاڵۆزە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەمەوێت هەموو هەوڵێک بدەم بۆ گۆڕینی شتەکان، چونکە خەڵکێکی زۆر لە ئیسپانیا هەن، ئەوانیش زۆرینەن، ئەوان ڕەگەزپەرست نین، ئەوە گروپێکی بچووکە کە کاریگەری لەسەر وێنەی وڵاتێک هەیە 

لە کۆتاییدا وتی: بێگومان ناتوانین کۆتایی بەم کارە بهێنین، بەڵام بەڕاستی دڵخۆشم کە توانیم عەقڵیەتی ئیسپانیا بگۆڕم.


AM:09:44:04/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌