‌چارەنوسى تین هاگ یەکلای بووەوە

وێستگە سپۆرت-

عومەر بێرادا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی چارەنووسی  ئێریک تێن هاگی ڕاهێنەری یانەکەى یەکلاکردەوە.

ئەو بەڕێوەبەرەى مان یونایتد لە لێدوانێکدا کە فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی پسپۆڕ لە هەواڵەکانی بازاڕی گواستنەوە، لە ڕێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاندووە دەڵێت : ئێمە بە تەواوی پشتگیری ئێریک تێن هاگ دەکەین و لەم ماوەی گواستنەوەیەدا لە نزیکەوە کارمان کردووە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵیدا بۆ ئەوەی یارمەتی بدەین باشترین ئەنجامەکانی لە تیپەکە بەدەستبهێنێت.

ئێوارەی 14ی ئەیلول، مان یونایتد میوانداری ساوسهامپتۆن دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی هەفتەى چوارەمی خولی ئینگلیزی.


AM:10:05:03/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌