ئەنچیلۆتى لە بیلینگهام توڕەییە
وێستگە سپۆرت-
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دانی بەوەدانا کە بەهۆی ڤینیسیۆس جونیۆری هاوڕێیەوە لە یاریزانەکەی جود بێلینگهام توڕە بووە.
ئەنچیلۆتی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، گاڵتەیەکی بە بێلینگهام کردووە و دەڵێت: لە پەیوەندیداین لەگەڵ هەموو ئەو یاریزانانەی کە تا ئێستا پەیوەندییان بە تیپەکەوە نەکردووە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دوێنێ لە بێلینگهام توڕە بووم، چونکە تەلەفۆنم بۆ کرد و وەڵامی نەدایەوە، داوام لە ڤینیسیۆس کرد کە تەلەفۆنی بۆ بکات و وەڵامی بداتەوە (بە پێکەنینەوە).
سەبارەت بە ڤینیسیۆس وتى: "ئەو زۆر بە باشی گەڕایەوە، چونکە دوایین یاری خۆی لەگەڵ بەڕازیل لە ٦ی تەمموز ئەنجامدا، واتە مانگێک لەمەوبەر، بەڵام پشووی وەرگرت و دواتر دەستی بە مەشق و ڕاهێنان کرد
کارلۆ وتیشى: دەبێت زۆر کاربکەین کاتێک هەموو یاریزانەکان دەگەڕێنەوە مەدرید پێویستە بەر لە یەکەم یاری (جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر ئەتالانتا لە 14ی ئاب) کەشێکی پڕ لە جۆش و خرۆش دروست بکەین.
باسى لەوەش کرد : هەموو ئەوانەی نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێناوە لە جامی سوپەر یاری دەکەن.
سەبارەت بە یاری دۆستانەی داهاتوو بەرامبەر چێڵسی: دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی تاکەکەسی یاریزانان بکەین، خولەکی زیاتر دەدەین بە یاریزانانی وەک ڤینیسیۆس، ئەمەش ئەوەیە کە لە ماوەی ئامادەکاریدا دەیکەین.
وە ئەگەری بەشداریکردنی مباپێ لە جامی سوپەردا: "پێموایە دەتوانێت ئەوە بکات کە ئەویش لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت و ئەوانی دیکەش ئامادەن.
لە کۆتایشدا لە بارەى ئەندریکەوە وتى: ئەو بەهرەیەکی گەورەی هەیە، وەک ئاردا گولەر دەبێت سەبر بگرین، چونکە نابێت فشار بخەینە سەر یاریزانانی وەک ئەوان، بەتایبەت کە لە بەرازیل بەناوبانگە.
AM:11:03:05/08/2024
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه