دواین پلانى ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەى دەیڤز ئاشکرا دەبێت
وێستگە سپۆرت-
دواین پلانى ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەى ئەلفۆنسۆ دەیڤز ى بەرگریکارىبایرن میونخ ئاشکرا دەبێت
پێگەى رێلێڤۆ ئاشکراى کردووە لە کۆتایی ئەم مانگە ریال مەدرید جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤزی بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن دەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕە ئیسپانییەکە، ریال مەدرید لە کۆتا رۆژەکانی مێرکاتۆی هاوینە ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە پێشکەش دەکات تاوەکو یانە باڤارییەکە کاتیان زۆر نەبێت و بەخێرایی بڕیار لەسەر دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە یاخود هێشتنەوەی بدەن.
بەڵام ئەگەر دەستبەرداری نەبن ئەوا گرێبەستی دەیڤز لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت و دەتوانێت بەخۆڕایی یانەکە جێبهێڵێت.
مێرێنگی لەگەڵ چەندین یاریزان ئەو سیاسەتەی پەیڕەوکردووە، لەگەڵ یاریزانانی وەک ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئۆرێلیەن چوامێنی و بێڵینگهام سەرکەوتوو بووە
AM:10:37:05/08/2024
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه