ئەلۆنسۆ چاوى لە یاریزانێکى لیڤەرپوڵە
وێستگە سپۆرت-
چاڤى ئەلۆنسۆى راهێنەرى یانەى بایەرلیڤەرکوزنى ئەڵمانى چاوى لە تواناکانى جویل ماتیبى بەرگریکارى پێشووى لیڤەرپوڵە.
فلۆریان پلێتنبێرگ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی تایبەت بە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان، ڕایگەیاندووە، ڕەنگە جۆیل ماتیپی کامیرۆنی، بەرگریکاری ئینگلیزی لیڤەرپوول،پەیوەندی بە ڕیزەکانی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بکات.
جۆیل ماتیپی تەمەن 32 ساڵ لە سەرەتای مانگی تەمموزی ڕابردوودا لیڤەرپوڵی بەجێهێشت، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە سوررپۆشەکە
ڕۆژنامەنووسێکی سکای سپۆرت ئاماژەی بەوەدا کە خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرکوزن بیر لە گواستنەوەی ماتیپ دەکاتەوە وەک قەرەبوویەک بۆ ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی جۆناسان تا لەم هاوینەدا.
فلۆریان ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە بایەر لیڤەرکوزن بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەست لەگەڵ ماتیپ بکات تا هاوینی 2026
AM:09:48:05/08/2024
ئهم بابهته 732
جار خوێنراوهتهوه