‌ساوسگێت: دەبێت لە یارییەکانى پێشوو باشتر بین

وێستگە سپۆرت-

ساوسگەیت دوپاتیکردەوە دەبێت لە یارییەکانی پێشووتر باشتر بن بۆ ئەوەى بگەنە یارى کۆتایی یۆرۆ .

پێش روبەڕوبوونەوەی هۆڵەندا ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رایگەیاند، زۆر دڵخۆشە کە کۆمەڵە یاریزانێکی نایابی هەیە، ئەوان وەک تیمێک کار دەکەن و هەمیشە پێداچوونەوە بۆ ئاستی ستافی ڕاهێنەرایەتی و ئاستی یاریزانان دەکەن بۆ چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکانیان.

باسی لەوەشکرد، کەشی یاریگا بۆ ئەوان زۆر گونجاوە و لە سێ پاڵەوانێتی پێشوودا هاوشێوەی نەبووە و بوونی هاندەرانی بە گرنگ ناوبرد، جەختی لەوەشکردەوە بوونی هاندەرێکی زۆر کەشێکی خۆش بۆ هەردوولا درووست دەکات.

دەربارەی هەڵبژاردەی هۆڵەنداش وتی: تیپەکانی هۆڵەندا بە شێوەیەکی ئاسایی یارییەکی داخراو ناکەن و ئەوە شتێک نییە کە ئێمە لێیان بینیبێتمان، بەڵام ڕۆناڵد کومان ڕاهێنەرێکی بە ئەزموونە، ئێمە ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک، یارییەکی سەرنجڕاکێش دەبێت لەگەڵ چەندین یاریزانی بە تەکنیک لە یاریگادا، پێویستمان بەوەیە ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین بەراورد بە یارییەکانی ڕابردوو.


AM:09:13:10/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌