‌به‌رشه‌لۆنه‌ ناتوانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بێرناردۆ سێلڤا واژوو بكات

وێستگە سپۆرت-

بەرشەلۆنە  ناتوانێت خەونی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا لە مێرکاتۆی هاوینەی ئێستادا بەدەست بهێنێت

بێرناردۆ سیلڤا لە گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی بە بەهای ٦٠ ملیۆن یۆرۆ مەرجی ئازادکردنی هەیە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە ئەم بڕگەیە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا کۆتایی دێت.

بۆیە لەگەڵ قەیرانی ڕابردووی بەرشەلۆنە و خواستی کۆتاییهێنان بە ساڵی دارایی بە باشترین ژمارە، بەرشەلۆنە ناتوانێت لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە بدات، بەپێی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی.

ئەگەر بەرشەلۆنە بتوانێت گرێبەستێکی هاوشێوەی بێرناردۆ سیلڤا واژۆ بکات، ئەوە لەگەڵ کۆتایی هاتنی هاوینەی ئێستای مێرکاتۆ لە کۆتا خولەکدا دەبێت، وەک چۆن لە زۆرێک لە گرێبەستەکاندا ڕوویدا.

جگە لەوەش یانەی مانچستەر سیتی نایەوێت بیفرۆشێت، وەک ڕاهێنەرەکەی پیپ گواردیۆلا پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەمەش بەهۆی گرنگی سیلڤا بۆ تیپی ئینگلیزی.

بەم شێوەیە چیرۆکی بێرناردۆ سیلڤا لەگەڵ بەرشەلۆنە لەم هاوینەدا کۆتایی دێت


AM:10:40:23/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌