‌موچەکەى ناچۆ لەگەڵ قادسیە ئاشکرا بوو

وێستگە سپۆرت-

موچەى ناچۆ فێرناندزى ئیسپانى  و بەرگریکارى یانەى ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ یانەى قادسیەى سعودی ئاشکرا دەبێت 

ئیدارەی یانەی قادیسیە توانی واژۆی ناچۆ بەدەستبهێنێت، بۆ ماوەی دوو وەرز، بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیپەکە لە وەرزی داهاتوودا، لە خولی ڕۆشنی سعودیە، بەپێی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناچۆی تەمەن 34 ساڵ، ساڵانە دە ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە لەگەڵ قادیسیە وەردەگرێت، دوای ئەوەی بەرگریکارەکە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا وەک ئامادەکارییەک بۆ گرێبەستی فەرمی لەگەڵ قادیسیە.

پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاگەیاندنی فەرمی پەیوەندیکردنی ناچۆ بۆ یانەی قادیسیە، وەک گواستنەوەیەکی بێبەرامبەر دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید رابگەیەنرێت 


AM:09:46:23/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌