‌ڤیدیۆ.. مەکسیک لە جامایکاى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

لە کۆپا ئەمریکا مەکسیک بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە جامایکای بردەوە 

لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی مەکسیک و جامایکا لە یاریگای ئێن ئاڕ جی بەیەکگەیشتن.

تایمی یەکەم، هەردوولا بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و یارییەکی بەهێز بەدیدەکرا، بەڵام هیچ گۆڵیک تۆمار نەکرا.

لە تایمی دووەمدا، بە دیارکراوی لە خولەکی 69 جیراردۆ ئارتیاجا مەکسیکی بە گۆڵێک پێشخست، دوا بەدوای ئەو گۆڵەش هەوڵەکانی هەردوولا بەردەوامبوو بەڵام بەو تاکە گۆڵە یارییەکە کۆتایی هات.

لە یارییەکی دیکەشدا و لە هەمان کۆمەڵەدا ڤەنزوێلا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئیکوادۆر هێنا.


AM:09:33:23/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌