‌فلیک داواى یاریزانێکى لە بەرشەلۆنە کردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە میرکاتۆی هاوینەدا جێرمی فریمپۆنگ ئەستێرەی هۆڵەندی، ئەستێرەی یانەی بایر لیڤەرکوزن بگوازێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن فوتبۆڵ ئیسپانیاوە بڵاوکراوەتەوە، فلیک ڕاهێنەری ئەڵمانی پێشنیاری ناوی فریمپۆنگ بۆ ئیدارەی بەرشەلۆنەی کردووە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا بکات لەماوەی هاوینەی مێرکاتۆدا.

ڕاپۆرتەکە بە گێڕانەوەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوە کردووە کە کەتەلۆنیەکان پێشتر پەیوەندییان بە لیڤەرکوزنەوە کردووە سەبارەت بە تەواوکردنی گرێبەستەکە.

فریمپۆنگ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ لە یانەی سێڵتیکی سکۆتلەندیەوە ڕووی لە یانە ئەڵمانییەکە کردبوو، لەو کاتەوە تا ئێستا ١٤٢ یاری ئەنجامداوە و ٢٥ گۆڵی تۆمارکردووە و ٣٢ گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.


AM:09:52:11/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌