‌وادەى هاتنى فلیک بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا بوو

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان وادەی هاتنی هانسی فلیکیان بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، هانسی فلیک ئەمڕۆ سێشەممە دەگاتە بەرشەلۆنە و دەبێتە ڕاهێنەری تیپی یەکەم بۆ دوو وەرزی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فلیک پێشتر لەسەر هەموو شتێک لەگەڵ بەرشەلۆنە ڕێککەوتووە، لەڕووی داراییەوە، تەنها دەبێت گرێبەستەکانی واژۆ بکات پێش ئەوەی دەست بە ڕاهێنانەکانی تیپەکە بکات.

ڕوونیشیکردەوە، بڕیارە دوای چەند هەفتەیەک کۆنگرە ڕۆژنامەوانی ناساندنی فلیک ئەنجام بدرێت، و تەنها لێدوانی کورت بۆ میدیای فەرمی یانەکە دەبێت سەبارەت بە سەرنجەکانی وەک ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە، هەروەها پینی زەهاوی نوێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵیدا دەبێت.


AM:10:53:28/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌