تیرشتیگن بەڵێنێک بە هاندەرانى یانەکەى دەدات
وێستگە سپۆرت-
مارک ئاندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە، دوای کۆتایی هاتنی وەرز لە خولی ئیسپانیا بەڵێنێک بە هاندەرانی تیپەکەی دا.
تێرشتیگن لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، وتی: ئەوەی لەم وەرزەدا بەدەستمان هێنا باش نەبوو، بەڵێن دەدەین وەرزى داهاتوو ڕکابەرى لەسەر هەموو نازناوەکان بکەین
گۆڵپارێزی بارسێلۆنا زیادی کرد: هیوای باشترین بۆ چاڤی دەخوازین ئەو هاوڕێیە و جێهێشتنی هەرگیز ئاسان نییە بۆی هەمیشە لە تەنیشتیدا دەبین.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: داهاتوو؟ "ئەمە کاتی قسەکردن نییە، بەڵام یاریزانی ئاست بەرزمان هەیە، دەبێت لەسەر ئاستی تاکەکەسی زۆر کاربکەین بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو باشتر ڕکابەری بکەین”.
بە دڵنیاییەوە هاندەرانی بەرشەلۆنە چاوەڕێی ئاستێکی باشتر و ئەنجامێکی باشترن بۆ وەرزی داهاتوو، بۆ ئەوەی قەرەبووی نائومێدی وەرزی ئێستا بکەنەوە لەسەر هەموو ئاستەکان.
AM:10:39:27/05/2024
ئهم بابهته 520
جار خوێنراوهتهوه