‌بەرشەلۆنە ئەستێرەیەكی لیڤەرپوڵی دەیەوێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ لویس دیاز واژوو بكات.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، ئەو یاریزانە باڵە هێرشبەرەی کە زۆرترین پشکی لە ئەکاونتەکانی بەرشەلۆنەدا هەیە، لویس دیازە.

بەرشەلۆنە دەبێت بە پشتبەستن بە یاساکانی یاری دادپەروەرانەی دارایی هاوسەنگی تۆمارە داراییەکانی بکات پێش ئەوەی بیر لە گرێبەستكردن لەگەڵ دیاز بکاتەوە.

ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵ دیاز دەکاتەوە، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەش دەیەوێت ئۆفەرێک پێشکەش بکات ە هاوینەدا 

ئەمەش لەگەڵ ئەوە دێت کە باوکی دیاز دووپاتی دەکاتەوە کە کوڕەکەی خەونی ئەوە دەبینێت ڕۆژێک نوێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە بکات.

دیاز تەمەنی 27 ساڵە و لە یارییەکانی باڵی چەپدا باشە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول لە مانگی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت.

ئەستێرە لاوەکە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ لە یانەی پۆرتۆوە ڕووی لە لیڤەرپوول کرد، لەو کاتەوە تا ئێستا ٩٧ یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و ٢٤ گۆڵی تۆمارکردووە و ١٣ گۆڵی دروست كردووە.


PM:10:01:14/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌