‌کاردانەوەى تین هاگ پاش شکستە گەورەکەیان بەرانبەر کریستاڵ پاڵاس

وێستگە سپۆرت-

تین هاگ رایگەیاند هەمووان بەرپرسیارن لە شکستە گەورەکەى ئەمشەو نەک تەنیا کاسیمیرۆ.

ئیریک تین هاگی راهێنەری مانچستەر یونایتد، دوای شکستەکەیان بەرامبەر کریستال پالاس رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئاستێکی خراپیان پێشکەشکرد لەو یاریەدا و بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان نەکردووە کە پلانیان بۆ دانەوە.

تین هاگ دەڵێت، هەست بە نائومێدیەکی زۆر دەکەین و هەموومان بەرپرسین لەو شکستە گەورەیە، ناکرێت کاسیمیرۆ بە هۆکاری هەموو هەڵەکان دابنرێت چونکە تەنیا ئەو لە یاریگادا نەبووە.

لەسەر کاردانەوەی هاندەران، تین هاگ دوپاتیکردەوە کە سوپاسی هاندەرانی یانەکەیان دەکەن چونکە دوای یاریەکەش پشتگیری یاریزانەکانیان دەکرد.

دەشڵێت، بەردەوام دەبین و لەگەڵ یاریزانەکان دەجەنگین لەپێناو ئامانجەکەمان، بە دڵنیاییەوە من کەسێکی گونجاوم بۆ راهێنەرایەتی مانچستەر یونایتد، پێویستە یاری داهاتوو قەرەبووی ئەم شکستە بکەینەوە.


AM:09:56:07/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌