ئهنچیلۆتى:چاوهڕێى مردنى ڕیاڵ مهدرید مهكهن
وێستگە سپۆرت-
ئەنچیلۆتی ئاشكراى دهكات یارییەکی قورسیان بەرامبەر مان سیتی ئەنجامداوە و ههرگیز چاوهڕێی مردنى ڕیاڵ مهدرید مهكهن
دوای بردنەوەیان لە مانچستەر سیتی، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید دوپاتکردەوە، یارییەکی قورس بوو، لە هەندێک کاتدا هێرشیان دەبرد و یارییەکی باشیان دەکرد، هەرچەندە زیاتر بەرگرییان دەکرد و پۆڵاین بوون، ئەوەش بە قۆناغی پێش کۆتایی گەیاندن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەکتەری تایبەتی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگادابوو، بەختەوەر بوون کە دەمارگیر نەبوون لە یارییەکەدا، هەروەها ئەو یانەیە هەرگیز نامرێت.
سەبارەت بە ڕوبەڕوبونەوەی بایرن میونشن لە قۆناغی پێش کۆتاییدا، وتی: هەمیشە کارێکی قورسە، هەرکەسێک بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی، شایەنی ئەوەیە وەک یارییەکەی مان سیتی یان وەک یاری کۆتایی سەیری بکەین.
دوپاتیشیکردەوە، لایەنی ئەرێنی ئەوان گۆڵ تۆمارکردن بووە لە سەرەتای یارییەکە و دواتریش خۆ راگری بووە بەرامبەر هێرشەکانی مان سیتی.
AM:10:02:18/04/2024
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه