‌گواردیۆلا ئاماده‌نه‌بونى كایل واڵكه‌رى ڕاگه‌یاند

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای  ڕاهێنەری مانچستەر سیتی ئینگلیزی، هەڵوێستی کایل واکەری بەرگریکاری تیپەکەی ئاشکرا کرد سەبارەت بە بەشداریکردنی لە یارییەکەی بەرامبەر ڕیال مەدرید لە یاریی چوونى قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

واکەر لەم دواییانەدا بەهۆی پێکانەوە لە ڕیزەکانی سیتی ئامادەنەبووە، گومانی گەورە لە ئامادەبوونی بەرامبەر یانەی شاهانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتووی ئەوروپادا هەبووە.

گواردیۆلا ئێوارەی سێشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بارودۆخی یاریزانەکە ڕایگەیاندووە، واکەر ناتوانێت بەرامبەر ڕیال مەدرید یاری بکات، ئەمە قسەی پزیشکی یانەکە پێی ڕاگەیاندین.

پێش یاریی گەڕانەوە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، کایل واکەر و ئیدرسۆن مۆراسی گۆڵپارێزی بەڕازیلی لە ڕیزەکانی سیتی ئامادەنابن، پێش ئەوەی گواردیۆلا ناتان ئاکی بخاتە لیستی ئامادەنەبووەکان، دوای ئەوەی لە یارییەکەی ئارسناڵ تووشی پێکان بوو.

سەبارەت بەم بابەتە، پیپ وتی، هیوادارم بەم زووانە بگەڕێنەوە بۆ تیپەکە.

هەواڵە خۆشەکە بۆ سیتی ئەوەیە کە جۆن ستۆنز نزیکە لە گەڕانەوە، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید.


AM:10:46:03/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌