‌بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی دی یۆنگ نوێ بكاتەوە بە مەرج

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە ئارەزووی نوێكردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگ دەكات بەڵام مەرجێكی هەیە 

ڕۆژنامەی "سپۆرت”ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، دیكۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە، هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ عەلی دۆرسون، بریكاری دی یۆنگ، بۆ ماوەی نزیكەی 90 خولەك كۆبووەتەوە.

ڕۆژنامە ئیسپانییەكە لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرشەلۆنە پێی وایە دی یۆنگ هێشتا بەشێكی سەرەكییە لە یانەكە.

سپۆرت ئاماژەی بەوەشكردووە، بریكاری ئەستێرە هۆڵەندییەكە دووپاتیكردووەتەوە كە یاریزانەكە لە یانە كەتەلۆنییەكە دڵخۆشە.

ڕۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە مووچەی ئەو ئەستێرە هۆڵەندییە خاڵی سەرەكی ململانێیە، چونكە بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستەكەی درێژ بكاتەوە، بەڵام بە مووچەیەكی كەمتر.

یاریزانە هۆڵەندییەكە لە هاوینی 2019ەوە لەگەڵ یانەی بلاوگرانا یاری دەكات، كاتێك لە ئەیاكس ئەمستردامەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە كرد.


PM:09:02:27/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌