‌ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ بووە پاڵەوانى جامى یانە پیشەگەرەکان

وێستگە سپۆرت-

یانەى لیڤەرپوڵ بووە پاڵەوانى جامى یانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەرا پاش بردنەوەى لە چێڵسی بە گۆڵێکى بێ وەڵام.

لە یارى کۆتایی جامى یانە پیشەگەرەکان کە لە یاریگاى وێمبڵى بەڕێوەچوو ، هەردوو یانەى لیڤەرپوڵو چێڵسی بەیەک گەیشتن ، یارییەکە 1-0 لە سودى لیڤەرپوڵ کۆتایهات.

تاکە گۆڵەکەى لیڤەرپوڵ ڤان دایک لە خولەکى 118 تۆمارى کرد.

بەو شێوەیە لیڤەرپوڵ بۆ 10 یەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانى جامەکە.


PM:08:57:25/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌