‌تۆخێل چوونی بۆ ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە یەكلایی دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

تۆماس توخێل ڕاهێنەری بایرن میونشن وەڵامی ئەو هەواڵەی دایەوە کە ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەکات دوای ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یاریگای ئەلیانز ئارێنای جێهێشت.

دوای ئەوەی ڕۆیشتنی توخێل لەلایەن بایرن میونشنەوە ڕاگەیەندرا، هەندێک هەواڵ دەستیپێکرد سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو ڕاهێنەرە بۆ ڕاهێنەری بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو 

توخێل لە لێدوانەکانی ڕۆژنامەی کەتەلۆنی "سپۆرت” وەڵامی ئەو بابەتەی دایەوە، و وتی: تا کۆتایی وەرزی ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە داهاتوومدا ڕوونادات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، من ڕاهێنەرێکی پیشەگەرم و دەمەوێت تا کۆتایی ئەم وەرزە بە تەواوی خۆم بۆ بایرن میونشن تەرخان بکەم.



PM:05:25:24/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌