‌ئەنچیلۆتی پێشنیازێكی چاوەڕواننەكراوی بۆ مۆدریج كردووە

وێستگە سپۆرت-

لۆکا مۆدریچی کرواتی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدرید، ئۆفەرێکی چاوەڕواننەکراوی کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی مێرێنگی ڕەتکردەوە.

گرێبەستەکەی کاپتنی ڕیاڵ مەدرید (38 ساڵ) لە هاوینی داهاتوو لە قەڵای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کۆتایی دێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (زە ئەتلەتیک)ی بەریتانی، کارلۆ ئەنچیلۆتی دوو مانگ لەمەوبەر پێشنیاری بۆ مۆدریچی کردووە کە پەیوەندی بە ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیال مەدرید بکات ئەگەر لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بڕیاری وازهێنانی بدات.

هەرچەندە یاریزانە کرواتییەکە سوپاسگوزار بوو بۆ ئەو دەرفەتەی کە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە پێشکەشی کرد، بەڵام سەرەتا بیرۆکەکەی ڕەتکردەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان (ڕۆژنامەکە ڕەتیکردەوە ناسنامەیان ئاشکرا بکات) ئاشکرایانکردووە کە بڕیاری ڕەتکردنەوەی مۆدریچ کۆتایی نییە، و هێشتا لێکۆڵینەوە لەو پێشنیازە دەکات.

بەڵام لە هەمان کاتدا ئەولەویەتی یاریزان ئەوەیە کە بەردەوام بێت لە یاریکردن و ڕکابەریکردن لە بەرزترین ئاستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید مۆدریچ کەمترین ئەگەرە بۆ داهاتووی ئەستێرە کرواتییەکە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە.


PM:05:55:20/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌