‌بایرن میونشن بیر لە گواستنەوەی ڕاهێنەری پێشووی مانچستەر یونایتد دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

بایرن میونشن بیر لە دامەزراندنی یەکێک لە ڕاهێنەرە پێشووەکانی یانەی مانچستەر یونایتد دەکاتەوە، وەک چارەسەرێکی کاتی، ئەگەر تۆماس توخێل پێش کۆتایی وەرزی ئێستا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

توخێل لەناو بایرن میونشندا ڕووبەڕووی کاتێکی سەخت دەبێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی تیپەکە سێ شکستی لەسەریەک تووشی بوو

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە بایرن میونشن بیر لەوە ناکاتەوە لە ناوەڕاستی وەرزی ئێستادا دەستبەرداربوون لە خزمەتگوزارییەکانی توخێل  بەڵام ڕەنگە بابەتەکە بگۆڕێت ئەگەر دۆخە خراپەکە بەردەوام بێت.

بەگوتەی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی فلۆریەن پلێتنبێرگ، بایرن میونشن چاودێری یەکێک لە ڕاهێنەرەکانی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد دەکات، ئەویش ئۆلی گونار سۆلشایەر.

سۆلشایەر

ڕوونیشیکردەوە، لەم قۆناغەدا هیچ شتێکی کۆنکرێتی لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا نییە، بەو پێیەی ئێستا پلانی ڕەسەنی بایرن میونشن ئەوەیە کە لانیکەم تا کۆتایی وەرز لەگەڵ توخێل بەردەوام بێت.


AM:10:44:20/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌