‌بەرشەلۆنە: ئەم یاریزانە بۆ فرۆشتن نییە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە رەتیدەكاتەوە دەستبەرداری تواناكانی رۆناڵدۆ ئاراوخۆی بەرگریكاری یانەكەی بێت بۆ بایرن میونخ.

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هەواڵێکی بەهێز بڵاوبووەوە کە تۆماس توخێلی ڕاهێنەری بایرن میونشن ئارەزووی ئەوە دەکات ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە بخاتە ڕیزەکانی 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، سەرەڕای بەرژەوەندیی ڕاستەقینەی بایرن و ئەو ڕاستییەی کە ئابوری بارسێلۆنا هێشتا لە دۆخێکی هەستیاردایە، بەرشەلۆنە نایەوێت ئاراوخۆ بفرۆشێت

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە بەنیازی نییە هیچ ئۆفەرێک لەبەرچاو بگرێت کە پێشکەش بە ئاراوخۆ دەکرێت، بەتایبەتی کە بڕگەی ئازادکردنی لە گرێبەستی یاریزانەکەدا یەک ملیار یۆرۆیە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئاراوخۆ بە هیچ شێوەیەک بیر لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە ناکاتەوە، بەو پێیەی بە یەکێک لە پایەکانی تیپەکە دادەنرێت.

ئاراوخۆ گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە، تا هاوینی ٢٠٢٦.


PM:08:31:28/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌