‌هەڵوێستى ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەى ئیکاردى ئاشکرا بوو

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیال مەدرید ڕەتیکردەوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا، ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری گەلاتەسەرای تورکی  بگوازێتەوە.

هەندێک لە هەواڵەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری یانەی گالاتاسى بگوازێتەوە

ئیکاردی لەم وەرزەدا لەگەڵ گالاتاسەرای ئاستێکی نایابی پێشکەش دەکات، لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا ١٥ گۆڵی تۆمارکردووە

بەڵام فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراوی ئیتاڵی سەبارەت بە بازاڕی گواستنەوە و گرێبەستی یاریزانان، لە ڕێگەی سەرچاوەکانی ناو ڕیاڵ مەدریدەوە پشتڕاستی کردەوە کە ئەوان ئارەزووی گواستنەوەی ئیکاردی ناکەن، ئێستاش بە پلەی یەکەم بیر لە هاتنی ئەندریک فیلیپی دەکەنەوە لە مانگی یەکدا.


AM:11:40:28/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌