‌یاریزانانى بەرشەلۆنە دژى بڕیارێکى لاپۆرتا دەوەستنەوە

وێستگە سپۆرت-

یاریزانانی بەرشەلۆنە زۆر توڕەن لە پێشنیارێک کە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتییەوە پێشکەشیان کراوە کە جوان لاپۆرتا سەرۆکایەتی دەکات لە ماوەی پشووی سەری ساڵدا.

بەپێی ڕۆژنامەی "سپۆرت"، بارسێلۆنا دوایین یاری خۆی لە ساڵی 2023 بەرامبەر ئەلمێریا لە 20ی کانونی یەکەم ئەنجام دەدات، دواتر یاریزانان بەبۆنەی پشووی سەری ساڵەوە پشووی 10 ڕۆژ دەگرن، پێش ئەوەی خۆیان بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا ئامادە بکەن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدارەی بەرشەلۆنە پێشنیاری کردووە بۆ ئەو یاریزانانە، کە لە 21ی کانونی یەکەمدا لە داڵاس یارییەکی دۆستانە ئەنجام بدەن، بەرامبەر یانەی کلوپ ئەمەریکا.

یارییە دۆستانەکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ماوەی پشوو کە یاریزانەکان وەریدەگرن، بەتایبەتی کە گەشتێکی 14 کاتژمێری هەیە بۆ هاتنەوە و گەڕانەوە کە بۆ هەمان ماوەی درێژدەبێتەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری ڕوودانی پێکان لەناو تیپەکەدا هەیە.

"سپۆرت" ئاشکرایکردووە، هۆکاری قبوڵکردنی ئیدارەی بەرشەلۆنە بۆ ئەنجامدانی یارییەکە تەنها ئابوورییە، بەو پێیەی بارسێلۆنا بڕی ٤ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت لە بەرامبەردا یاریزانەکان دەستبەرداری دوو ڕۆژ پشوو دەبن.

یاریزانانی بەرشەلۆنە گلەیییان لەم بابەتەدا کرد، هەروەها ستافی تەکنیکی و ئیدارەی یانەکەیان ئاگادار کردەوە کە نایانەوێت بچن.

ئیدارەی بارسا وەڵامی داواکاری یاریزانەکانی دایەوە و هەر یاریزانێک پاداشتی 100 هەزار یۆرۆی پێشکەش کرد ئەگەر ڕازی بوو یاریی دۆستانە ئەنجام بدات.


AM:10:39:28/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌