‌ڕیاڵ مەدرید و تۆتنهام شەڕ لەسەر بیلینگهامى نوێ دەکەن

وێستگە سپۆرت-

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە، تۆتنهام چاودێری جۆبی بیلینگهام  دەکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری گواستنەوەى جۆبی لە داهاتوودا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تۆتنهام چاودێری ئەو یاریزانە دەکات لەو کاتەوەی کە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا ئارەزووی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەربڕی کاتێک هێشتا یاریزان بوو لە بیرمینگهام.

زەسەن ئارەزووی ڕیال مەدریدی پشتڕاستکردبووەوە بۆ گواستنەوەی بێلینگهامی لاو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە برا گەورەکەیەوە بکات لە یانەى شاهانە 

زەسەن باس لەوەش دەکات یانەی ڕیال مەدرید پێشتر نێردراوى ناردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو یاریزانە لاوە بکەن لەکاتی بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ خوار 19 ساڵان.

جۆبی بێلینگهام تەمەنی 18 ساڵە، لە یاریکردندا وەک یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر دەردەکەوێت، مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو لە بیرمینگهامەوە ڕووی لە یانەی سەندەرلاند کردووە، جۆبی 17 یاری یاری بۆ سەندەرلاند کردووە، 3 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکی دروست کردووە.


AM:11:31:19/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌